یۆنان.. دژی دانانی پەرژین لە بەردەم كۆچبەران خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت

خۆپیشاندەران خنكانی كۆچبەرانیان خستە ئەستۆی حكوومەتی یۆنان داوایان لە حكوومەتی وڵاتەكەیان كرد

K24 - ئەسینا:

لە یۆنان دژی دانانی پەرژین و بەربەست لەبەردەم كۆچبەران خۆپیشاندان بەڕێوەچوو بۆ پشتگیریكردنی كۆچبەران.

دوای ئەوەی بەلەمێك بە نزیكەی 70 كۆچبەر لە دەریایی ئیجە نقومبوو، بووە ھۆی گیان لە دەستدانی نزیكەی 48 ھاووڵاتی باشووری كوردستان، لە یۆنان  بۆ پشتگیریكردن لە كۆچبەران بە دروشمی “ بەسە خنكان لە ئیجە تەلبەندەكان ھەڵگرن دەرگاكان بە رووی كۆچبەران بكەنەوە “خۆپیشاندان بە رێوەچوو.

خۆپیشاندەران خنكانی كۆچبەرانیان خستە ئەستۆی حكوومەتی یۆنان داوایان لە حكوومەتی وڵاتەكەیان كرد، پەرژینەكان ھەڵگرێت.

لە دوای جەنگی دووەمی جیھانی ئەو لێشاوەی كۆچكردنە بە گەورەترین كۆچ دادەنرێت.