وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان: به‌نداوی مووسڵ جێگای نیگه‌رانیی نییه

K24 – به‌غدا:
موحسین شه‌ممه‌ری، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌رباره‌ی داڕمانی به‌نداوی مووسڵ بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئامانج لێیان له‌كارخستنی كاروباری ده‌وڵه‌ته"، دووپاتیشیكرده‌وه: "ره‌وشی به‌نداوی مووسڵ جێگای نیگه‌رانیی نییه".
له گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی خاوه‌ن رایه‌كان، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ره‌وشی به‌نداوی مووسڵ جێگای نیگه‌رانیی نییه، به‌ڵام سه‌رسوڕماوین له‌و هه‌واڵانه‌ی باس له مه‌ترسی داڕمانی به‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن".
موحسین شه‌ممه‌ری روونیكرده‌وه: "ئه‌و تۆقاندنه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی مووسڵ گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ئامانج لێی له‌كارخستنی كاره‌كانی ده‌وڵه‌ته".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مه‌هدی ره‌شید، راوێژكاری وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، له لێداوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له دانووستاندایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی بۆ هێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه ئاوییه".
مه‌هدی ره‌شید دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵیه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه پاسه‌وانی لێده‌كرێت، رێوشوێنه‌كانی گرێدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ش كۆتایی هاتووه".
له‌سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر 2016، رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و هۆشداریدا: "به‌نداویی مووسڵ مه‌ترسی داڕمانی لێده‌كرێت".
نیۆیۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه: "له‌به‌ر نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، مه‌ترسی ئه‌وه‌یه هه‌یه به‌نداوی مووسڵ داڕمێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانی 500 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی و ئاواره‌بوونی یه‌ك ملیۆنی تر".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان