كوردستان 24 دوا چركە ساتی نقومبوونی ئەو بەلەمەی كە كۆچبەرانی كوردی تێدابوون بڵاو دەكاتەوە

كوردستان24 دوا چركە ساتی نقومبوونی ئەو بەلەمەی كە كۆچبەرانی كوردی تێدابوون بڵاو دەكاتەوە
kurdistan24.net

 K24 - ھەولێر:

بۆ یەكەم جار كوردستان 24 دوا چركە ساتی نقومبوونی ئەو بەلەمەی كە ژمارەیەك ھاووڵاتی باشووری كوردستانی ھەڵگرتبوو بڵاو دەكاتەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر لە دەریای ئیجەی نێوان توركیا و یۆنان بەلەمێك بە نزیكەی 70 كۆچبەرەوە نقوم بوو، كە زۆربەیان خەڵكی باشووری كوردستان بوون ژمارەیەكیان گیانیان لە دەست دا ژمارەیەكیشیان تا ئێستا بێسەرو شوێنن.