پێگەی سەیری پشیلەكان لە سەردەمی میسری كۆن

K24:

خەڵكی میسری كۆن ماوەی ھەزاران ساڵ ئاژەڵیان دەپەرەستی .

ئاژەڵەكان بە ھۆی جۆراوجۆر دەپەرەستران بۆ نموونە سەگیان پێ راوچییەكی بە توانا و زیرەك بوو كە توانای ئاگاداری لە ماڵ و حالی وانی ھەبوو.

بەڵام لەو ناوەدا  پشیلە بۆ میسرییەكان پێگەیەكی تایبەتی ھەبوو.

بەپێی شوێنەوارەكانی بە دەست گەیشتوو  وادیارە میسرییەكان وایان بیر دەكردەوە پشیلە ھێزی جادوویی ھەیە و ھێمای بەختەوەرییە.

بنەماڵەكانی دەوڵەمەند زێر و زێو و گەوھەریان بە پشیلەكانیان ھەڵداوسی  وجلوبەرگی بە نرخیان لەبەر دەكردن، ھەروەھا ھاوشێوەی فیرعەونەكان لەگەڵیان دەجوڵانەوە.

ئەگەر پشیلەیەك دەمرد موومیاكاریان دەكرد و بە نیشانەی نارەحەتی برۆی خۆیان دەتاشی تا ئەو كاتەی برۆیان دەھاتەوە كاری ئاینی تایبەت و سەیریان ئەنجام دەدا.

ئەگەر كەسێك پشیلەیەكی بە ئەنقەستیش نەبوایە كووشتبای سزایان دەدا و دەیان كووشتەوە.

ناوی یەكێك لە خوداكانی میسری كۆن "بەستەت" بووە كە خەڵك بڕوایان وابووە  كە دەتوانێت خۆی بە پشیلە نیشان بدات.

لێكۆڵەران لە چەند ساڵی رابردوو دا چەندین نیشانەیان دەست كەوتووە كە ئاشكرا دەكات جگە لە پشیلە ئەوەی ھاوشێوەی پشیلە بووە پەرەستشیان بۆ كردووە.

شوێنەوار ناسان،  لە وڵاتی میسر شوێنەواری پەیكەری شێرێكی مێیان دۆزیوەتەوە كە لە سەردەمی میسری كۆن بووە.