هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا

K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان رایگه‌یاند: "هه‌ده‌په كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا".
له گوتارێكیدا له دووه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش گوتی: "له‌و كۆنگره‌یه باسی كه‌مووكوڕییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگه‌كانمان زیاتر بكه‌ین".
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵین پارته‌كه‌ی هه‌وڵی جوداخوازیی ده‌دات له توركیا ، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په روونیكرده‌وه: "ئه‌وان خوازیاریی یه‌كێتییه‌كی نوێن له وڵات‌دا".