له ئه‌وروپا ته‌كنه‌لۆجیا له‌ناو پۆله‌كانی خوێندن به‌كارده‌هێنرێت
K24 – ئه‌وروپا:
له قوتابخانه‌كانی ئه‌وروپا، ته‌كنه‌لۆجیا له ناو پۆله‌كان به‌كارده‌هێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له كه‌شێكی زانستی و دڵگیرتردا بخوێنن.
زیاتر ئه‌و ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیایانه به‌كارده‌هێنرێت كه جووڵه‌یان تێدایه، ئامانج له‌مه‌ش فێركردنی منداڵ و گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌درێت.
سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ڵێن: "منداڵان له ناو پۆلدا ته‌نها دابنیشن فێرنابن، به‌ڵام كاتێك قاچ و ده‌ست و له‌شیان به‌كاردێنن، ئه‌و كات ئاستی فێربوونیان باشتر ده‌بێت".