بۆردومانى فڕۆكه‌كانى رووسيا 63 كوژراوى لێكه‌وته‌وه
K24 – دێرزوور:
بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، كوژرانى 63 كه‌س و برينداربوونى ده‌يان هاووڵاتيى ديكه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان، كه گومانده‌كرێن رووسياييبن، 63 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه، له‌و ژماره‌يه‌ش 9 يان منداڵن.
روانگه‌كه، روونيكردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه بۆ سه‌ر گوندێكى نزيك شارى دێرزوو ئه‌نجامدراوه.
زۆرينه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى بۆردومانكراوون، له ژێر ده‌ستيى داعشدان.
له ئازارى ساڵى رابردووه‌وه، چه‌كدارانى داعش گه‌مارۆى ناوچه‌كانيان داوه و له هه‌فته‌ى رابردووش‌دا ژماره‌يه‌ك هێرشيان كرده سه‌ر هێزه حكومييه‌كان له‌و ناوچانه.