داوودئۆغڵۆ: رێز له يه‌كپارچه‌يى عێراق ده‌گرين
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، رێز له يه‌كپارچه‌يى خاكى عێراق ده‌گرين.
گوتيشى: ئه‌و هێزه‌ى توركيا كه چووه‌ته ناو عێراقه‌وه به مه‌به‌ستيى به‌رگرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش چووه‌ته ئه‌و وڵاته‌وه.
داوودئۆغڵۆ، له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆ بايدن ئه‌نجاميدا، باسى له‌وه‌شكرد، پێويسته ته‌نيا ئه‌و گرووپ و هێزه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى سووريا به‌شدارى له دانووستانى ژنێفدا بكه‌ن، كه ره‌وايه‌تييان هه‌يه.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، جۆ بايدن، سه‌ردانى توركياى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته كۆبوويه‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، بايدن پارتى كرێكارانى كوردستانيى به پارتێكى تيرۆريست وه‌سفكرد.