ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دیارییه‌كی پێشكه‌ش به بارسێلۆنا كرد
K24 ـ هه‌ولێر
له لالیگای ئیسپانیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیڕۆن یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید میوانداریی یانه‌ی سیڤییای كرد، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسان به گۆڵێك كۆتایی هات، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش به سوود یانه‌ی بارسێلۆنا شكایه‌وه، كاتێك خاڵه‌كانی هه‌ردووكیان به 48 خاڵ هاوتا كربووه و به جیاواز گۆڵ یانه‌ی بارسێلۆنا له لوتكه مایه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوێنێ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كانی بارسا له لایه‌ن مونیر حه‌دادی و لیۆنێل مێسی تۆمار كران.