دوايين زانيارى له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ
K24 - قاميشلۆ:
رێكخراوی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، سێ كه‌س كوژران و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامشلۆ رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی ئه‌لوه‌حده له نزیك چێشتخانه‌یه‌ك و له ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە.