كوردستان 24 وێنه‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - قاميشلۆ:
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان سێ كه‌س كوژران و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامشلۆ رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی ئه‌لوه‌حده له نزیك چێشتخانه‌یه‌ك و له ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی كریستان نیشه‌كانی قامیشلۆ روویداوه و سه‌رجه‌م قوربانییانیش كریستانه‌كانی ئه‌و شاره‌ن.