عوسمان ئۆجه‌لان: بڕیاره‌ لەماوەیەكی نزیكدا ئۆجەلان پەیامێك بڵاوبكاتەوە

پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

عوسمان ئۆجه‌لان سیاسەتمەدار و برای رێبەری پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان لە میانی بەشداریكردنی لە ھەواڵەكانی كوردستان 24 دا رایگەیاند : ڕۆژانە پەیوەندی  لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و حكومەتی توركیادا ھەیە و بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا ئۆجەلان پەیامێك بڵاوبكاتەوە.

عوسمان ئۆجه‌لان وتیشی: "كە  چەند مانگێكی دیكە پڕۆسەی ئاشتی دەستپێدەكاتەوە".