حكومەتی عێراق كۆمپانیا نەوتیيە بیانییەكان دڵنیا دەكاتەوە
K24 – بهغدا:
وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردووهتە، كە وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ھانز نایكامپ سەرۆكی كۆمپانیای شێڵ لە بەغدا كۆبووهتهوە و دڵنیای داوەتە كۆمپانیاكە كە وڵاتەكەی پابەندە بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ كۆمپانیا جیھانیەكانی نەوت ھەیەتی و مافی كۆمپانیاكانیش دەدەن.
ھۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەشكرد، كە عێراق لە مەودوا ھەوڵدەدات پەرە بە كەرتی وزە بدات و بۆ ئەم مەبەستەش چەند كۆمپانیایەكی بیانی لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت، داوایان كردووە لە عێراق كاری دەرھێنانی نەوت بكەن.
بەھۆی دابەزینی نەوت، عێراق دووچاری قەیرانی دارایی گەورە بووهتەوە و تاكو ئێستاش پارەی چەند كۆمپانیایەكی بیانی قەرزدارە كە تایبەتن بە بەرھەمھێنانی نەوت.