عێراق ههناردهى نهوت زياد دهكات
K24 – بهغدا:
لەمانگی رابردوودا عێراق رۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی لەكێڵگە نەوتیيەكانی باشوور بەرھەمھێناوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لەمانگی رابردوو ھەوڵماندا رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ چوار ملیۆن و 300 ھەزار بەرمیل نەوت بەرزبكەنەوە و لەماوەی مانگێكدا 128 ملیۆن بەرمیلمان بەرھەمھێناوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، بەھۆی كورتھێنان لە بوجەی 2016 و قەیرانی دارایی لەمەودوا، ئاستی رێژەی بەرھەم ھێنان زیاد دەكەین و لەمانگی یەكی ئەمساڵ بڕی نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتمان بەرھەمھێناوە و تا كۆتایی مانگیش زیاتر لە مانگی رابردوو بەرزی دەكهینەوە.