ده‌نگۆى كوژرانى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن بڵاوده‌بێته‌وه
K24 – سه‌نعا:
دەنگۆی كوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆكی پێشووی یەمەن بڵاوبووتەوە.
له دەزگا راگەیاندنه‌كانی سعودییە، دەنگۆی كوژرانی سەرۆكی پێشووی یەمەن، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بڵاوبووه‌ته‌وه و گوایە كه‌وتووه‌ته به‌ر بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی عەرەبی.
بەڵام تاوه‌كوو ئێستا لە لایەن هیچ لایەنێكی فەرمی ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاستنەكراوەتەوە.
عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆكایەتی گروپێكی چەكداری دەكات و شانبەشانی حووسییەکان، دژی حكومەتی وڵاتەكه‌یان دەجەنگن.