شارێكى فهرهنسا دژى وهرگرتنى پهنابهران دێته دهنگ

K24 – پاريس:
دانيشتوانيى شاری كالێ لە فەرەنسا داوا لە بەرپرسانی وڵاتەكەیان دەكەن كۆچی پەنابەران بۆ شارەكەیان بوەستێنن.
زیاتر لە دوو ھەزار لە خاوەن موڵك و پیشەوەران بە درووشمی "كالێم خۆشدەوێ"، لە دژی زۆری ژمارەی پەنابەران لە گۆڕەپانی شارەكەدا گردبوونەوە.
ئهو خۆپيشاندهرانه دهڵێن: پهنابهران ھۆیەكن لە پشت بێبازاڕی و بێكاری و كەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ شارەكە.
بەگوێرەی ژان مارك پیوسێسو سەرۆكی ئەنجوومەنی شاری كالێ، زۆری پەنابەران وایكردووە چێشتخانەكان و دووكانەكان بازاریان كەمببێتەوە و بە پێویستیشی زانی ئەو كۆچە بوەستێنرێت.
ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری كالێ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا 40 ھەزار كەمتر بووەتەوە.
كالێ شارێكی گەشتیارییە و كەوتووەتە باكوری فەرەنسا، ماوەی چەند دەیەیەكە كۆچبەران دەچنە شارەكە بۆ ئەوەی بەنایاسایی بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.