پۆڵه‌ندا.. دژى په‌نابه‌ران خۆپيشاندان ئه‌نجامدرا

لە پۆڵەندا دژی ھاتنی كۆچبەرە موسوڵمانەكان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

K24 – پۆڵه‌ندا:

لە پۆڵەندا دژی ھاتنی كۆچبەرە موسوڵمانەكان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە شاری بیالیستیك چوونە بەردەم باڵەخانەی ئەو كۆمپانیایەی كە تەندەری درووستكردنی كەمپێكی كۆچبەرانی بۆ دەرچووە.

خۆپیشاندەران رووداوەكانی ساڵی پاری شاری پاریسیان كردووە بە نموونە و دەڵێن ئێمە نازانین ئەو كۆچبەرانە كێن و چین، بەڵام زانیومانە كە موسوڵمانن.

دەشڵێن: ھەموومان رووداوەكانی پاریسمان بینی كە بەھۆیەوە ١٣٠ كەس گیانیان لە دەستدا.

سەرۆكی شارەوەانی بیلستیك، رەتیكردەوە كەمپەكە تەنھا بۆ كۆچبەرە موسڵمانەكان بێت.

رۆژ بە رۆژ لێشاوی كۆچبەران بۆ ئەوروپا زیاد دەكات. لەگەڵ زۆری رێژەی پەنابەران، ناڕەزایی دژی چوونی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا زیاد دەكات.