ئامادەكاری بۆ ھاتنی ئاوارەكانی موسڵ نەكراوە

باس لە ئازادكردنی موسڵ دەكرێت، بەڵام ھیچ ئامادەكارییەك بۆ ئاوەرە چاوەڕواننەكراوەكان نەكراوە

K24 - ھەولێر

باس لە ئازادكردنی موسڵ دەكرێت، بەڵام ھیچ ئامادەكارییەك بۆ ئاوارە چاوەڕواننەكراوەكان نەكراوە.

بشار كیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوە دەڵێت ھەموومان ئاگادارین تەنھا وەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عێراق نەبێت كە ئاگادارنین.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوە دەشڵێت: ئێمە ھەماھەنگیمان لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەیە، بۆ ئەوەی لە كوێ پێشوازی لە ئاوارەكان بكەین و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكەین.

ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوە دەڵێن تاوەكو ئێستا بوودجەی دوو ساڵی رابردوومان بۆ خەرج نەكراوە.

لە ساڵی 2014 داعش دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرت، بەمەش ژمارەیەكی زۆریدانیشتووانی ئەو شارە ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوون.