بەفربارین لە ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات

بەفر بارین لە ئەمریكا ژیان لە ژمارەیەك ویلایەت دەوەستێنێت

K24- ھەولێر

بەفر بارین لە ئەمریكا ژیان لە ژمارەیەك ویلایەت دەوەستێنێت و ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد.

لە ژمارەیەك ویلایەت لە ئەمریكارێژەیەكی زۆر بەفر باریووە، بە جۆرێك ئاستی بەفر بارینەكە گەیشتووەتە 63 سم، لە ویلایەتەكانی نیویۆرك واشنتۆن وڤێرجینیا، مێریلاند.

ئەو بەفر بارینە بووە ھۆی داخستنی شەقامەكان و ھێڵی شەمەندەفەرلە فڕۆكەخانەكانیش بە ھەزاران گەشتی ئاسمانی وەستێندران.

بەرپرسانی نیوریۆك رایانگەیاند: بە ھۆی بەفربارینەكەوە 19 كەس گیانیان لە دەستداوە، زۆری بەفر بارینەكەش بە سێیەم گەورە شەپۆڵی بەفر بارین ھەژمار دەكرێت لە مێژووی ئەو ویلایەتە.