پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە چین و سویسرا ئازاد كران

پارەی بلۆككراوی ئێران بە بڕی 11.8 ملیۆن دۆلار لە بانكەكانی سویسرا و 22 میلیارد یۆرۆش لە چین ئازاد كران.

K24 – تاران:

پارەی بلۆككراوی ئێران بە بڕی 11.8 ملیۆن دۆلار لە بانكەكانی سویسرا و 22 میلیارد یۆرۆش لە چین ئازاد كران.

 پارەكانی ئێران لە بانكەكانی سویسرا كە تایبەت بوون بە كۆمپانیا حكومییەكانی ئێران لەو وڵاتە، لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2012 بەھۆی گەمارۆكانی سەر ئێرانەوە بلۆككرابوون.

ئازاد كردنی پارەكانی ئێران لە بانكەكانی چین دوای سەردانی سەرۆك كۆماری چین بۆ ئێران دێت.

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ھاوبەشی چین و ئێرانیش راگەیاندووە، بڕی پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە بانكەكانی چین 22 میلیارد یۆرۆیە و تا ھەفتەی داھاتوو دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئێران.

دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ناووكی ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك، بەشێك لە گەمارۆكانی سەر ئێران ھەڵگیران و بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانیشی لە بانكەكانی جیھان ئازاد كران.