ئەمریكا راوێژكارو پسپۆڕ رەوانەى هه‌رێم دەكات

بۆ دەرباز بوونی ھەرێمی كوردستان لە قەیرانی دارایی، ئەمریكا راوێژكارو پسپۆڕ رەوانە دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

بۆ دەرباز بوونی ھەرێمی كوردستان لە قەیرانی دارایی، ئەمریكا راوێژكارو پسپۆڕ رەوانە دەكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ ستیوارت جۆنز باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق  كۆبوويه‌وە و بۆ چارەسەركردنی  قەیرانی دارایی داوای ھاوكاری تەكنیكی  لە ئەمریكا كرد.

نێچیرڤان بارزانی و شاندە ئەمریكیيەكە ، تیشكیان خستە سەر ئەو قەیرانە داراییەی كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە و  پەرۆشیی خۆیان بۆ چارەسەركردن و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە داراییە دەربڕی بە شێوەیەك كە بە كەمترین زیان ئەو قەیرانە تێپەڕێنرێت.

باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق،  پشتگیریی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی دەربڕی و ئاماژەیان بەوە كرد، كە زانیارییەكانیان لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە واشنتۆن و راوێژكار و پسپۆڕانی هونەری بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە دەنێرنە هەرێمی كوردستان.