ماليزيا.. حه‌وت ئه‌ندامى داعش ده‌ستگيركران

دەسەڵاتدارانی مالیزیا ئاشكرایان كرد حەوت ئەندامی رێكخراوی داعشیان لە كولاله‌مپورى پایتەخت دەستگیر كردووە، كە بەنیازی ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی بوون لەو شارە.

K24 – ماليزيا:

دەسەڵاتدارانی مالیزیا ئاشكرایان كرد حەوت ئەندامی رێكخراوی داعشیان لە كولاله‌مپورى پایتەخت دەستگیر كردووە، كە بەنیازی ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی بوون لەو شارە.

ئەیوب خان، بەرپرسی ھێزی پۆلیسی مالیزی رایگەیاند، لە نێو ئەو حەوت كەسە، ژمارەیەكیان ئافرەت بوون و لەنێو ماڵەكانیشیان كەرەستەی دروستكردنی بۆمبی تێدا دۆزراوەتەوە لەگەڵ ئاڵا و سی دی پڕوپاگەندەیی رێكخراوی داعش.

خان ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە لەسەرەتایی ئەم ھەفتەیە، ئەو رێكخراوە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ھەڕەشەی ھێرشكردن بۆ سەر مالیزیا دەكەن.

حكومەتی مالیزیا ئاشكرای كردووە داعش ژمارەیەك گەنجی مالیزی بۆ نێو ریزەكانی راكێشاوە و ھەتا ئێستا نزیكەی ٢٠٠ مالیزی، چەكداری داعشن و لە عێراق و سووریا شەڕ دەكەن.