ئه‌نقه‌ره‌.. 10 كه‌س به‌ تۆمه‌تى تيرۆر ده‌ستگيركران

لەئۆپەراسیۆنێكی دژە تیرۆردا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا 10 كەس بەتۆمەتی ئەندام بوونیان له‌ رێكخراوی داعش دەستگیر كران.

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:

لەئۆپەراسیۆنێكی دژە تیرۆردا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا 10 كەس بەتۆمەتی ئەندام بوونیان له‌ رێكخراوی داعش دەستگیر كران.

دەستگیركراوەكان تۆمەتی ئەوەشیان لەسەرە كە پەیوەندیان به‌ یه‌كه‌ چه‌كدارییه‌كانی رێكخراوی داعشدا لەسووریادا ھەیە .

به‌گوێره‌ی ده‌نگۆكان ئەو تۆمەتبارانە، خەڵكیشیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ كۆكردووه‌تەوە ناردویانەتە بەرەكانی شەڕ.