ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێت بۆ دیدارەكانی ئاشتی فشارمان له‌سه‌ره‌

دانووستانكارانی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگەیاند، ئۆپۆزسیۆن رووبەڕووی فشار دەبێتەوە لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جۆن كیری بۆ ئەوەی بەشداربن لە دیدارەكانی ئاشتی لەم ھەفتەیە.

K24 – شام‌:

دانووستانكارانی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگەیاند، ئۆپۆزسیۆن رووبەڕووی فشار دەبێتەوە لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جۆن كیری بۆ ئەوەی بەشداربن لە دیدارەكانی ئاشتی لەم ھەفتەیە.

محەمەد عەلووش نێردراوی دانووستانكار رایگەیاند، رۆژی شەممە كیری لەگەڵ بەرپرسانی دەستەی باڵای دانووستانەكان كۆبووەتەوە بۆ ئەوەی لە رێگه‌ی فشارەوە لە داواكارییەكانیان پاشگەزیان بكەنەوە.

دەستەی باڵای دانووستانەكان كە كەسایەتییە سیاسیی و چەكدارەكان لەخۆی دەگرێت، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر حكوومەتی سووریا بۆردومان و گەمارۆكانی سەر شارەكانی سووریا ھەڵنەگرێت، ئەوا لە كۆبوونەوەكە ئامادە نابن.