عاسم جیهاد: 3 ملیار دۆلار داهاتی نه‌وته له یه‌ك مانگدا
K24 ـ هه‌ولێر:
له كێڵگه‌كانی نه‌وتی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كۆمپانیای سۆمۆ توانیویه‌تی به به‌های 3 ملیار دۆلار نزیكه‌ی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق عاسم جیهاد رایگه‌یاند، كۆمپانیای به بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دێسه‌مبه‌ری 2015 توانیویه‌تی 99 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به به‌های دوو ملیار و 920 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، 31 كۆمپانیای جیهانی له چه‌ندین وڵاتی جیاجیا، ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ له كه‌نداو.
جیهاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده كراوه نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بووه و له رێگای به‌سره هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه، به‌گوێره‌ی زانیاری وته‌بێژه‌كه، عێراق نه‌یتوانیوه نه‌وتی خاو له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده بكات، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه.