نرخى نه‌وت جێ‌گير ده‌بێت
K24 – رياز:
سعوودیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له نیوه‌ی دووه‌می 2016دا، بازاری نه‌وت هاوسه‌نگی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێو‌به‌ری كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن له نیوه‌ی ئه‌م ساڵدا، داواكاری له سه‌ر نه‌وت به بڕی 1 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بۆ 1 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه گه‌شه بكات.
به‌رپرسه نه‌وتیيه‌كه‌ی سعودیه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه وڵاته‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی نیه جێ پێی نه‌وتی به‌ردی لێژ بكات، چونكه ئه‌و جۆره نه‌وته‌ش گرنگه و له داهاتوودا مرۆڤایه‌تی پێویستی پێیه‌تی.