مەراسیمێك بۆ چلەی شەھید مەغدید ھەركی بەڕێوە دەچێت

لە بەرگری كردن لە گەلی كوردو خاكی كوردستان شەھیدبوون
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

ئەمڕۆ چل رۆژ بەسەر شەھید بوونی شەھید مەغدید ھەركی و ژمارەیەك پێشمەرگەی دیكە تێدەپەڕێت، بەو بوونەوە مەڕاسیمێك لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێری (كوردستان24) رایگەیاند: "بە مەبەستی رێزگرن لە خەبات و تێكۆشانی شەھید مەغدید ھەركی و چەند پێشمەرگەیەكی دیكە، لە شاری ھەولێر مەڕاسیمێك بۆ چلەی ماتەمینی ئەو ئەو فەرماندەیە و ھاوسەنگەرەكانی بەڕێوە دەچێت".

سەروان ھەركی، برای شەھیدی فەرماندە مەغدید ھەركی بە (كوردستان24)ی گوت: "بگێشت نامەیان دیار نەكردووە بۆ چەند كەسێك واتا ھەر كەسە و بە ئارەزووی خۆی بەشداری یادەكە دەكات، ھەروەھا جگە لە وێنەی شەھید مەغدید وێنەی ھەموو ئەو شەھیدانەمان ھەڵواسیوە كە لەو رۆژەدا شەھید بوون".

عەمید مەغدید ھەركی، یەكێك بوو لە فەرماندە ئازاكانی ھێزی پێشمەرگە، لە 16ی كانوونی یەكەمی/ 2015، لە داستانێكی كەم وێنەدا لەگەڵ چەكدارانی داعش، لە كاتی بەرگریكردن لە گەل و نیشتیمان لەگەڵ ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان لە چیای زەرتك