یۆرۆپۆل هۆشداری ده‌دات

K24 - ئه‌مسته‌ردام:
نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی پۆلیسی ئه‌وروپا، ناسراو به "یۆرۆپۆل"، هۆشداری له باره‌ی ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی ده‌دات له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
ئه‌و هۆشدارییه له میانه‌ی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ئه‌وروپی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌مسته‌ردامدا هات و به گوێره‌ی هۆشدارییه‌كه‌ش، په‌لاماره‌كانی داهاتووی داعش، زیاتر فه‌ره‌نسا به ئامانج ده‌گرێت.
رۆب وینرایت، به‌ڕێوه‌به‌ری یۆرۆپۆل، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش، خۆی بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره په‌لامارێكی دیكه ئاماده ده‌كات له ئه‌وروپا و سه‌رنجی رێكخراوه‌كه‌ش له‌سه‌ر كۆی وڵاتانی ئه‌ندامه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا.
ساڵی رابردوو، له زنجیره په‌لامارێكی چه‌كداری و چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، نزیكه‌ی 130 كه‌س كوژران و 350 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌لامارانه راگه‌یاند.