فازڵ میرانی: ههموو لایهك چاوهڕێی كۆبوونهوهی بهیانییه
K24 - ههولێر:
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پەیامی پارتی پەیامی ئاشتییە و پارتی ھیوادارە کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەربكرێن.
میرانی گوتی: "ھەر لایەنێک بەشداری کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنەکان نەکات ستەم لەخۆی دەکات و کۆبوونەوەکەش بە جۆرێك لە رێککەوتن ناو دەبات".