هه‌ڵوێستی به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم

داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بۆ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نێردراوه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بڕیار وایه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌  26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی باشووری كوردستاندا كۆ ببێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بۆ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نێردراوه‌، بڕیاریشه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا پرسه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ڕیفراندۆم و قه‌یرانه‌كان‌ بخاته‌ به‌ر باس و ڕاگۆڕینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ باشووری كوردستان له‌و قۆناغه‌ ئاڵۆزه‌ ده‌ربازی ببێت.

به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یانووی نه‌بوونی زه‌مینه‌سازی، بڕیاریانداوه‌ به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌كه‌ن.