كانديدهكانی سهرۆكایهتی ئهمهریكا له بارهی كورد چی دهڵێن؟

K24 - ههولێر:
بڕیارە 8ی تشرينى دووهم/ نۆڤێمبەری 2016، ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمهریكا ئهنجام بدرێت و 45هههم سهرۆكیان ههڵبژێرن.
ئەم دەنگدانە بۆ سەرانسەری جیھان و بەتایبەتی بۆ کورد گرنگە، لەبەرئەوەی ژمارەیەک لەو کاندیدانەی خۆیان بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژاردنە لە ھەردوو پارتی کۆماریی و دیموکراتەکان، پرسی کوردیان کردووەتە پرسێکی سەرەکی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانیان بەتایبەتی کاندیدە کۆمارییەکان:
کاندیدانی کۆمارییەکان:
جێب بوش، بێن کارسۆن، کریس کریستی، تێد کروز، کارلی فیۆرینا، دۆناڵد تڕامپ، مایک ھاکەبی، جیم گیلمۆڕ، جۆن کاسیچ، راند پاوڵ، مارکۆ روبیۆ، ریک سانتۆرم.
بڕیارە لەسەرەتایی ھەفتەی داھاتووەوە، ھەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی کۆمارییەکان دەست پێ بکات بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرەکیان و بڕیارە رۆژی ٧ی حوزەیرانی داھاتوو، کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان دەست نیشان بکرێت.
بەگوێرەی نوێترین راپرسی لەسەر چانسی کاندیدانی کۆمارییەکان: بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دۆناڵدۆ تڕامپ لەپێشەوە بەکۆکردنەوەی 34% دەنگەکانی بەدەست ھێناوە و چاودێرانیش ئەم دەنگە زۆرە بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە تڕامپ راشکاوانە لەسەر بابەتەکان قسە دەکات، نەک وەک دیپلۆماتکار، لەدوای ئەویش تێد كروزە و بە یەكێك لە پاڵپشتیكارە بەھێزەكانی كورد لە ئەمریكا دادەنرێت بەھۆی ئەوەی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەكاندا داوا دەكات چەك بەشێوەیەكی راستەوخۆ بدرێتە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان.
کورد و کۆمارییەکان:
جێب بوش: کورد بەھێزترین ھاوپەیمانمانن لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گرنگترین ھاوپەیمانیشمان بووە لە شەڕی دژی داعش.
تێد کروز: ئەگەر ئەمریکا جیدییە لە سەرکەوتن بەسەر داعشدا و لەناوبردنی ئەو گروپە، پێویستە بەشێوەیەکی راستەوخۆ ھێزی پێشمەرگە پڕچەک بکات.
دۆناڵد تڕامپ یەکەم لێدوانی لەسەر کورد، ئەوەبوو لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رادیۆیدا، سەبارەت بە ھێزی قودس پرسیاریان لێکردبوو، ترامپیش بە کورد تێدەگات و دەڵێ "پێموایە ئەمریکا بەدرێژایی مێژوو بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ کورد کردووە.
راند پوڵ: پێویستە کورد دەوڵەتی سەربەخۆیی ھەبێت و ئەمریکاش ھێزە کوردییەکان پڕ چەک بکات.
بێن کارسن: زۆر گرنگە راستەخۆ چەک و تەقەمەنی بدرێت بە پێشمەرگە و ھاوکاری دارایی بکرێن و رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ دروستكردنی دەوڵەتی کوردی ".
کارلی فیۆرینا: زیاتر لە سێ ساڵە، کورد داوامان لێدەکەن، پرچەکیان بکەین و ھاوکاریان بکەین، بەڵام ئیدارەی ئۆباما ھیچی بۆ نەکردوون.
کاندیدانی دیموکراتەکان:
ھیلەری کلینتۆن، مارتن ئۆمالێری، بێرنی ساندەرس و رۆكی دیلا فوێنتا
بەھەمان شێوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ھەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی دیموکراتەکانیش دەستپێبکات و ئەو پڕۆسەیە چەندین قۆناغە و دوا قۆناغیش لە ١٤ی حوزەیرانە و بڕیارە ھەر ئەو رۆژە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان دەستنیشان بکرێت.
بەھێزترین کاندیدیش لە دیموکراتەکان، ھیلەری کلینتنە، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە و ھاوسەری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بیڵ کلینتنە و ئەزموونێکی زۆری ھەیە لە سیاسەتەکانی دەرەوە و پەیوەندییەکی بەھێزیشی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسی ولاتانی جیھان ھەیە، شارەزایان پێیان وایە كە پێشبركێی نێو دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا نزیكبووەتەوە لە یەكلابوونەوە كە ئەویش ھیلاری كلینتنە.
کورد و دیموکراتەکان:
ھیلەری کلینتن: پێویستە ئەمریکا ھاوکارییەکانی بۆ کورد زیاتر بکات و پشتگیرییەکی تەواوی شەڕڤانانی ئافرەتانی کورد بکرێت.
مارتن ئۆمالێری: دەکرێت ئیدارەی ئۆباما، چەک و ھاوکاری بداتە کورد، لەبەرئەوەی ئەوان ھاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکان.
بێرنی ساندەرسن تا ئێستا قسەیەکی تایبەتی لەسەر پرسی کورد لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاست نەکردووە، بەلام لە پڕۆسەی دەنگدانی كۆنگرێسی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٥ بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە، ساندەرس یەکێک بوو لەو کۆنگرێسمانانەی لەدژی ئەو بڕیارە دەنگیدا.