راوبۆچوونی ھاووڵاتیان لە بارەی كۆچكردن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا

ھاووڵاتیەك: ئەوروپا بەھەشت نییە مەملەكەتی خۆت بەھەشتە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

لەم چەند مانگەی دواییدا كۆچكردنی ھاووڵاتیان لە ھەرێمی كوردستانەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا رووی لە زیادبوون كردووە، ھاووڵاتیانیش لە بارەی جێھێشتنی وڵات راوبۆچوونی جیاوازیان ھەیە.

بەشێك لە ھاووڵاتیان پێیانوایە، كۆچكردن چارەسەر نییە و ئەوروپا ئەو بە ھەشت نییە كە باس دەكرێت.

هاووڵاتییەک دەڵێ: ناكرێت وڵاتی خۆمان جێبھێڵین ژیانی خۆمان و كەسوكارمان لەو رێگە پڕ مەترسیدارە بدەینە دەست قەدەر، كە رۆژانە مەرگی رۆڵەكانی ئەم نیشتمانەی لێ دەبێتە ھەواڵی گەرمی راگەیاندنەكان.

ژمارەیەكی دیكەی ھاووڵاتیان بە پێچەوانە بیر دەكەنەوە و رایان وایە، بارودۆخی ئابووریی وڵات و رەوشی سیاسیی و نا سەقامگیریی ناوچەكە وایانكردووە، بیر لە كۆچكردن و جێھێشتنی وڵات بکەنەوە و بە رزگاربوون لە كێشەكانی دەزانن.