عەرەبەكانی مەخموور وەڵامی راپۆرتێکی نێودەوڵەتیی دەدەنەوە لەبارەی پێشمەرگە

راپۆرتەكە دوورە لە راستیی و ئەجندایەكی لە پشتەوەیە"
kurdistan24.net

K24 - مەخموور:

عەرەبەكانی دەوروبەری مەخموور رایانگەیاند ئێمە لە رێگەی میدیاكانەوە  گوێبیستی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی بووین دەرەبارەی عەرەبەكانی كوردستان، ئەو راپۆرتە دوورە لە راستییەوە.

عەرەبەكانی دەوروبەری شارۆچکەی مەخموور لە پارێزگای هەولێر راشیانگەیاند: "راپۆرتەكە دوورە لە راستییەوە، ئەوە ئەجندایەكی لە پشتەوەیە، گوندە عەرەب نشینەكان ناچاری کۆچکردن نەکراون، ئەو راپۆرتە تاوانە دژی ھەرێمی كوردستان".

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەدا كە ئەوان سەدان ساڵە لەگەڵ كورد لەو ناوچەیە دەژین، دوای ئەوەی پێشمەرەگە ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵكردەوە، خێزانە عەرەبەكانیان گواستنەوە بۆ شوێنی ئارام چونكە ئەو ناوچانە رۆژانە لە لایەن داعش رۆكێت باران دەكرێت.

ئەمەش دوای ئەوەوە ھات لە ھەفتەی رابردوو رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوكردەوە، تێیدا پێشمەرەگەی بەوە تۆمەتبار كرد کە گوایە خانووی عەرەبەكان دەروخێنن و ناھێڵن بگەڕێنەوە گوندەكانیان.