پارێزگاری سنە رەخنە لە بڕیارێكی پەرلەمانی ئێران دەگرێت

پارێزگاری سنە رەخنە لە پەرلەمانی ئێران دەگرێت و دەڵێ: پەرلەمانتاران به ‌دەنگنەدان بە پرۆژە یاسای ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان ئاسایشی نەتەوەییان لەبەرچاو نەگرتووە.

K24

پارێزگاری سنە رەخنە لە پەرلەمانی ئێران دەگرێت و دەڵێ: پەرلەمانتاران به ‌دەنگنەدان بە پرۆژە یاسای ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان ئاسایشی نەتەوەییان لەبەرچاو نەگرتووە.

عەبدولمحەممەد زاھیدیی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بازرگان و بەرپرسە ئابوورییەكانی سنە رایگەیاندووە كە: پەرلەمانتاران بە دەنگنەدان بە ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان دەریانخست كە گرنگیی بە بوژاندنەوەی ناوچە گەشە نەكردووەكان  نادەن.

بە رای زاھیدیی ئەو یاسایە خزمەتێكی زۆری بە كوردستان دەكرد، بەڵام بە رەتكردنەوەی پرۆژە یاساكە پەرلەمانتاران ئاسایشی نەتەوەییشیان لە بەرچاو نەگرتووە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو پەرلەمانی ئێران بەزۆرینەی دەنگ سێ ناوچەی ئازادی بازرگانیان لە رۆژھەڵاتی كوردستان رەتكردەوە.