سلێمانی: ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی داوای كاراكردنی سێكته‌ره‌كانی پێشخستنی ئابووریی ده‌كات
K24 – سلێمانی:
ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی داوای له حكوومه‌ت كردووه: "هه‌رچی زووتره هه‌نگاوی ده‌ستووبرد بنێت بۆ داڕشتنی پلانی درێژخایه‌ن، بۆ كاراكردنی رۆڵی ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه هاریكارن بۆ درووستكردن و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری".
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ره‌گێكی ئاشكرای ئه‌م قه‌یرانه له به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌تدایه، له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌وه‌ی یاسا و رێساكانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و بووژاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ئابووری".
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاشكراشیكرد: "ئێستا زیاتر له چوار هه‌زار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری وه‌ستاون".