په‌رله‌مانتاره‌ پارێزگاره‌كان رەخنە لە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەگرن

"لەكاتێكی ھەستیاردا گومان دەخاتە سەر ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور"

K24 -تاران:

ژمارەیەك پەرلەمانتاری پارێزگار رەخنە لە سەرۆك كۆماری ئێران دەگرن، و دەڵێن: دەوڵەت لە ھەڵبژاردنەكاندا بێلایەن نییە و لەكاتێكی ھەستیاردا گومان دەخاتە سەر ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور.

ژمارەیەك پەرلەمانتاری پارێزگار لەنامەیەكدا وێڕای ره‌خنه‌گرتن لە حەسەن رۆحانی، دەڵێن: حكوومەت بۆ ئەوەی سەرپۆش لەسەر قەیرانە داراییەكانی دابنێت، خەریكی ئاژاوە نانەوەیە.

ئەو پەرلەمانتارانە كە سەرجەمیان لە پارێزگاره‌ تووندڕه‌وه‌كانن و پێیانوایه‌ رۆحانی پشتیوانی لە لایەنێكی دیاریكراو دەكات، بۆیه‌ لەكاتێكی ھەستیاردا گومان دەخاتە سەر ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور.

لە رۆژانی رابردوودا سەرۆك كۆماری ئێران له‌ سه‌ر رەتكردنەوەی كانديدى ریفۆرمخوازەكان، رەخنەی تووندی لە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور گرت بوو.