رووسیا زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری وڵاتەكەی تەرخان دەكات

حكوومەتی رووسیا بڕیاریداوە، بە تەرخانكردنی ملیارێك و700 نلیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری وڵاتەكەی
kurdistan24.net

K24 - مۆسكۆ:

حكوومەتی رووسیا بۆ دەرباز بوون لەو تەنگەژە ئابووریەیی كە بەرۆكی وڵاتەكەی گرتووە، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی زیاتر لە یەك ملیار دۆلار.

حكوومەتی رووسیا بڕیاریداوە، بە تەرخانكردنی ملیارێك و700 مليۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری وڵاتەكەی. 

ماوەی چەند ساڵێكە حكوومەتی رووسیا رووبەڕووی چەندین كێشەو تەنگەژەی ئابووری بووەتەوە بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت وسزا ئابوورییەكانی رۆژئاوا و دابەزینی نرخی رۆبڵى رووسی.

لە دوای ھاتنە سەر دەسەڵاتی ڤلادێمیر پۆتینی سەرۆكی رووسیا بە قورسترین قەیرانی ئابووری دادەنرێت لەو وڵاتە.