ئه‌مساڵ 230 ملیۆن كه‌س له جیهاندا بێكار ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار، لە ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 200 ملیۆن كه‌س له جیهاندا بێكاربوون و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مساڵیش 230 ملیۆن كه‌س بێكار بن و ئەمە لەكاتێكدایە رێژه‌ی بێكاریش له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 14.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار، رێكخراوێكی جیهانیه و گرنگی به ئاماری كاركردن و رێژه‌ی بێكاری ده‌دات، له نوێترین راپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ساڵی رابردوو 197 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه به‌هۆی لاوازی گه‌شه‌ی ئابووری له جیهان.
راپۆرته‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 230 ملیۆن كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌مێژووی زیادبوونی دیارده‌ی بێكاری له‌جیهاندا.
سه‌باره‌ت به عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ئاماری جیاجیا بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌جۆرێك به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم رێژه‌ی بێكاری له‌سالی 2013 له‌سه‌دا 7 بووه و له ساڵی 2014 گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 10، ئه‌وه له كاتێكدایه به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مساڵ رێژه‌ی بێكاری له‌هه‌رێمی كوردستاندا گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 15.
حكومه‌تی عێراقیش بێبه‌ش نه‌بووه له زیادبوونی ژماره‌ی بێكاران و ساڵی رابردوو رێژه‌ی بێكاری گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 15 ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵانی پێشتر له‌م رێژه‌یه كه‌متر بووه.
بێكاری به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه توانا و حه‌زی كاركردنیان هه‌یه‌و هیچ جۆره كارێكیان ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته ده‌ردێكی كوشنده‌ی ئابووری كه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار له ساڵی 1919 و له‌م دیارده‌یه ده‌كۆڵێته‌وه ساڵانه‌ش راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر بێكاری و بوژانه‌وه‌ی ئابووری بڵاو ده‌كاته‌وه.