ئێران نه‌وت به‌ ئه‌وروپا ده‌فرۆشێت

ئێران بۆ یەكەمجار لە پاش لادانی گەمارۆ ئابوورییەكان گرێبەستێك بۆ فرۆشتنی نەوت بە ئەوروپا واژوو دەكات.
kurdistan24.net

K24 – تاران:

ئێران بۆ یەكەمجار لە پاش لادانی گەمارۆ ئابوورییەكان گرێبەستێك بۆ فرۆشتنی نەوت بە ئەوروپا واژوو دەكات.

ئەو گریبەستە لەگەڵ كۆمپانیای نەوتیی هێلنیك پێترۆلیۆم كە گەورەترین پاڵاوتگەی نەوتی یۆنانە واژوو كراوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، هێلنیك پێترۆلیۆم لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە بە زووترینكات، دەستدەكات بە كڕینی نەوتی ئێران.

ئەو رێككەوتننامەیە هەروەها ئازادكرانی بڕەپارەیەكی كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانیش لە خۆ دەگرێت، كە چوار ساڵ لەمەوبەر و لە ئەنجامی گەمارۆ ئابوورییەكاندا دەستی بەسەردا گیرابوو.

كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاش لاچوونی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئەو وڵاتە، رایگەیاندووە رێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت، بۆ ئاستی بەر لە گەمارۆكان بەرز دەكاتەوە.