نرخى نه‌وت رووى له دابه‌زينه و به‌رهه‌مهێنانيش زيادبوون
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بازاره‌كانی نه‌وتی جیهان دابه‌زینی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینیوه كه‌چی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردی به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكادا.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی به‌رملێك نه‌وت له بازاره‌كاندا له ده‌وری 30 دۆلار، وڵاتانی ئه‌ندامیش له ئۆپیك بازاره‌كانیان پڕ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی شێری فرۆشی نه‌وت بۆ ئه‌وان بێت و نه‌وتی به‌ردی كێبركێیان نه‌كات.
هۆكاری به‌رده‌وامی به‌رهه‌مھێنانی نه‌وتی به‌ردیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووی ده‌رهێنانی ئه‌و جۆره نه‌وته چونكه له ساڵی 2009 وه تا ئێستا زیاتر له سێیه‌كی تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره نه‌وته كه‌مكراوه‌ته‌وه.