پشكه‌كانى كۆمپانياى سيمينس به‌رز بوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پشكه‌كانی كۆمپانیای سیمینس له‌ساڵی رابردوو به رێژه‌ی له‌سه‌دا 3.6 گه‌شه‌ی كردووه، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی به‌های یۆرۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچوونی به‌رهه‌مه‌كانی.
به‌ڕێو‌به‌ری كارگێڕی گرووپی كۆمپانیاكانی سیمینس رایگه‌یاندووه، ئاستی فرۆشی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌یان به گشتی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 4 به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌نێوان جۆری به‌رهه‌مه‌كان جیاوان، زۆرترین فرۆش له كه‌لوپه‌ل و ئامێره پزیشكیيه‌كان تۆمار كراوه به رێژه‌ی له‌سه‌دا 15.
به‌ڕێو‌به‌ری كۆمپانیاكه رایگه‌یاندوو، ناتوانن كڕیاری زۆرتر بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد بكه‌ن، به‌ڵام ده‌توانن به داهێنانه‌كانیان خزمه‌تی زیاتریان بكه‌ن.
كۆمپانیای سیمینس یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان له بواری به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی و ئامێر‌و پێداویستیيه پزیشكییه‌كان.