دوو گه‌وره كۆمپانيا روو له ئێران ده‌كه‌ن
K24 – تاران:
هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای بیجۆی فه‌ره‌نسی و سایبمی ئیتالی ئاماده‌ییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازاره‌كانی ئێران‌دا ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكه‌ن دوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابووریه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای بیجۆی فه‌ره‌نسی بۆ درووستكردنی ئۆتۆمبێل ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كار له بازاره‌كانی ئێران‌دا بكات و ده‌رفه‌تی كاریش بۆ هاووڵاتیانی له‌و وڵاته بڕه‌خسێنێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیای سایبمی ئیتالی له بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ئاماده‌یه له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئێران وه‌به‌رهێنان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش دابه‌زیوه، به‌ڵام هه‌ڵگرتنی سزا ئابووریيه‌كانی سه‌ر ئێران وایكردووه گه‌وره كۆمپانیا جیهانییه‌كان بكه‌ونه پێشبڕكێ بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌ئێران.