ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران خۆ کاندیدکردنی حەسەن خومەینی رەتدەکاتەوە

سەید حەسەن خومەینیی كەخۆی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری كاندید كردبوو، رەتكرایەوە.

K24

حەسەن خومەینیی، نەوەی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامیی ئێران كە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی كاندید كردبوو، لە لایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور رەتكرایەوە.

 ئەحمەد خومەینیی كوڕی  حەسەن خومەینیی لە پێگەی ئەنیستاگرامی خۆیدا رایگەیاندووە : "ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور رێگەیان بە باوكی نەداوە، لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری بەردەوام بێت و رەتیانكردووەتەوە".

ھاوكات ئەمرۆ ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور ئاشكرایكردووه‌: "لە كۆی 373 كەس كە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری كاندید كردبوو، 207 كەسیان رەتكراونەتەوە"، لە ناو رەتكراواندا  مەحموود ئەمجەد تاكە كاندیدی كوردی شیعە مەزھەبیش ھەیە.

ھاوكات ناوی حەسەن رووحانیی، سەرۆك كۆماری ئێران و عەلی ئەكبەر ھاشمی رەفسەنجانیی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نیزام رەتنەكراونەتەوە.