عه‌ره‌به‌كانی مه‌خموور: داعش خانووه‌كانی ئێمه‌یان رووخاند
K24 ـ هه‌ولێر:
هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی سنووری قه‌زای مه‌خموور رایده‌گه‌یه‌نن، داعش خانووه‌كانیانیان رووخاند و پێشمه‌رگه‌ش به‌رگری له سه‌روماڵیان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له سنووری قه‌زای مه‌خموور به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، رێكخراوی ئه‌منستی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی گه‌وره‌ی دژی پێشمه‌رگه كردووه و ئه‌مه ته‌نها بۆ تێكدانی برایه‌تی كورد و عه‌ره‌به، هه‌روه‌ها ئه‌و شێخه‌ی عه‌ره‌ب له مه‌خموور گوتیشی: "ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به تێكدانی خانووی عه‌ره‌به‌كان باسكراوه راست نیه".
شێخه عه‌ره‌به‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، زۆربه‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان داڵده‌دراون و پێشمه‌رگه پارێزگاریان لێده‌كات.
هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی عه‌ره‌ب كه خه‌ڵكی گوندی (عه‌لیاوه)ی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمووره به كوردستان 24 گووت: "من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی داعش چوار خانووی رووخاندن و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی منیشی ده‌ستبه‌سه‌رداگرت و چه‌ندین خانووی دیكه‌یان ته‌قانده‌وه، دواتر پێشمه‌رگه گونده‌كانی ئێمه‌یان ئازاد كرد" .
له كوردستان24 زیاتر ببینن.