كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی به‌ره‌و كوێ؟

"به‌ گرنگییه‌وه‌ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كرێت"

K24 – سلێمانی:

دوای كۆبوونەوەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی حزبەكەی، بەشێك لە سەركردەكانی یه‌كێتی بۆچوونیان وایە، "بەگرنگیەوە كارلەسەر چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكانی یەكێتی دەكرێت، بە ھەموویان ھەولدەدەن گرفتەكەن چارەسەر بكەن".