دانیمارک رێوشوێنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رێتی توند ده‌كات

K24 – کۆبنھاگن:
په‌رله‌مانی دانیمارك پڕۆژه یاسایه‌كی ئاماده‌كردووه، كه رێوشوێنه‌كانی پێدانی مافی په‌نابرێتی توندتركردووه.
وەزیری دەروەی دانیمارک، کریستن یانسن، رایگه‌یاند: "پەرلەمانی دانیمارک بەنیازە چەند رێکارێکی یاسایی توند بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی و ھاوکاری دارایی بە پەنابەران تاوتوێ بكات".
وەزیری دەروەی دانیمارک گوتی: "بە گوێرەی پروژە یاساکە، حکومەتی دانیمارک بۆی ھەیە دەست به‌سه‌ر پاره‌وپوول و كه‌لوپه‌لی كۆچبه‌راندا بگرێت، تا ئەو کاتەی مافی پەنابەری وەردەگرن".
كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێشتر ناڕه‌زایی توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی په‌رله‌مانی دانیمارك ده‌ربڕیبوو و رایگه‌یاندبوو: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دانیمارك پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
ئامارە فەرمییەکان ئاشكرایانكردووه: "لە ساڵی ٢٠١٥، نزیکەی بیست ھەزار و سێ سەد کۆچبەر روویان لە دانیمارک کردووە".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان