كار ئاسانی بۆ هێنانی گه‌شتیارى بیانی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌ستوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، مه‌وله‌وی جه‌بار ده‌ڵێت: هه‌موو كار ئاسانییه‌ك بۆ ئه‌و كۆمپانیا گه‌شتیارانه ده‌كه‌ین كه گه‌شتیار ده‌هێننه هه‌رێمی كوردستان و باجی گه‌شتیاریشیان له‌سه‌ر كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كۆمپانیانه‌ی گه‌شتیار ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان باجیان له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێت.
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی گه‌شتیاری و جوڵاندنه‌وه‌ی بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌ستوگوزار له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌رۆكی میوانخانه، چێشخانه‌كان و كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆبوو‌نه‌وه.
مه‌وله‌وی جه‌بار ده‌ڵێت: چه‌ند چالاكییه‌كی ديكه‌ی هێنانی گه‌شتیاریان هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری جیێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه‌یداوه كه له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی و دهۆكیش كۆده‌بێته‌وه.