داعش ھێز رەوانەی حەویجە دەکات

"هه‌ر هه‌وڵێكی داعش به‌ره‌و كه‌ركووك شكستده‌هێنێت"

K24 – كه‌ركوك:

فەرماندەیەکی پێشمەرگە هه‌واڵی ره‌وانه‌كردنی هێز له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بۆ حه‌ویجه‌ پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كانی داعش به‌ره‌و كه‌ركووك شكستخواردوو ده‌بێت و گوتی: "داعش هه‌ر ھەوڵێک بە ئاراستەی کەرکوک بدات تووشی شكست ده‌بێته‌وه‌".

ھاولاتیانی کەرکوکیش متمانەی تەواوییان بەھێزەکانی پێشمەرگە رایانگه‌یاند: "تاکو پێشمەرگە هه‌بێت کەرکوک لەھەر پەلامارێکی چەکدارانی داعش پارێزراو ده‌بێت".