لە میدیا جیهانییەکان باسی کوردستان 24 دەکرێت
دوای دۆزینەوەی مێسییەکەی دهۆک لەلایەن کوردستان24، میدیا جیهانییەکان، کوردستان24 وەکو سەرچاوە بەکار دەهێنن و بەگرنگییەوە باسی دۆزرانەوەی ئەو منداڵەی شاری دهۆک دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی (101Great Goals)ـی بەناوبانگی جیهانیی لینکی چەناڵی فەرمیی یووتیوبی کوردستان 24ـی داناوە و بە درێژی باسی ئەوەی کردووە، کە کەناڵێکی کوردی بەناوی کوردستان 24 مێسییەکەی دهۆکی دۆزییەوە.
لەسەر ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، هەژماری لیۆ مێسی کە نزیکەی 700 هەزار فۆلۆوەرسی هەیە، رایگەیاندووە کەناڵێکی کوردی مێسییەکەی دهۆکی دۆزییەوە، لەلایەکی دیکەوە هەژماری ڤیڤا بارسا، کە زیاتر لە سێ ملیۆن فانی هەیە، ئەویش لەلای خۆیەوە بە گرنگییەوە باسی دۆزرانەوەی میسییەکەی دهۆکی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، هەژماری Team Messi کە هەژماری فەرمیی لیۆنێل میسییە لە تویتەر، چەند سەعاتێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزرانەوەی میسی لەلایەن کوردستان24 فۆلۆوی هەژماری فەرمیی کوردستان24ی کردووە، لە تویتەر.
رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی لە راپۆرتێکیدا، کەمێک لەمەوبەر رایگەیاندووە مێسییەکەی دهۆک دۆزرایەوە و کەناڵی کوردستان24ی وەکو سەرچاوەی ئەو هەواڵە هەژمارکردووە و بە سوود وەرگرتن لە لێدوانی ئەو منداڵە بۆ کوردستان24، رایگەیاندووە میسییەکەی دهۆک هاندەری میسییە و لەبەر ئاستبەرزیی ئەو یاریزانەی بلاوگرانا، لیۆی خۆش دەوێت.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕیی جۆی بەناوبانگی بەریتانی رایگەیاندووە، ئەو منداڵەی هەموو جیهان بەدوایدا دەگەڕا، کەناڵی کوردستان24 دۆزییەوە و و راستەوخۆ ئەو منداڵە کە لە شاری دهۆک دەژی، قسەی بۆ ئەو کەناڵە کرد و ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە کە ئەو خاوەنی وێنەکەی عەلاگەکەیە و مێسییەکەی دهۆکە.
ئەو منداڵەی خۆی بە مێسییەکەی دهۆک ناساندووە، ناوی هەمەن عەلی ئەحمەدە و تەمەنی 10 ساڵانە و لە دەوروبەری شاری دهۆک نیشتەجێیە و باری دارایی خێزانەکەی زۆر خراپە و کرێچین.