ئه‌وروپا .. به‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه
K24 ـ فه‌ره‌نسا:
پۆلیسی ئه‌وروپا ناسراو به (يورۆپول) له‌هه‌نگاوێكی نوێ‌دا، به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له جیهاندا، بنكه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی ئه‌وروپا چوونه‌ته ریزی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا، یورۆپول بڕیاریدا بنكه‌یه‌ك بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی یورۆپول، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه، دروستكردنی هه‌مه‌ئاهه‌نگی زیاتره له نێوان پۆلیسی وڵاتانی ئه‌وروپا و چاودێریكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئه‌وروپایه كه له ریزی چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
له‌م راپۆرته‌ی (كوردستان24) زانیاری زیاتر ده‌بینن.